دێنیس ناتالیی، کە بە دۆستی کورد ناسراوە، بە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ململانێ و لێکۆڵینەوە لە سەقامگیری هەڵبژێردرا.
کۆشکی سپی رایگەیاند،
د. دێنیس ناتالیی بەڕێوەبەری لێکۆڵینەوە ستراتیژییەکان لە پەیمانگای لێکۆڵینەوە ستراتیژییە نیشتیمانییەکان لە زانکۆی بەرگری نیشتیمانی کە کار لەسەر رۆژهەڵاتی ناوەڕاست و عێراق و پرسە کوردییەکان دەکات، کرا بە یاریدەدەری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا بۆ کاروباری ململانێ و لێکۆڵینەوە لە سەقامگیری.
دێنیس ماوەی زیاتر لە ٢٠ ساڵی تەمەن بە لێکۆڵینەوە و کارکردن لە ناوچە کوردییەکانی عێراق و تورکیا و ئێران و سوریا بەڕێکردووە و هەوڵی سەقامگیری و یارمەتی ئەو ناوجانەی داوە لەپاش ململانێکانی ئەو ناوچانە.
هەروەها ناوبراو لە نیوان ساڵانی ٢٠٠٥-٢٠١٠ پشتیوانی لە چەند زانکۆیەک کردووە و لە چەند زانکۆیەکی حکومی و تایبەتی هەرێمی کوردستانیش وانەی وتووەتەوە لەوانە زانکۆی ئەمریکی لە سلێمانی.
جێی ئاماژەیە دێنیز ناتالی دەتوانێت بە زمانەکانی فەرەنسی و کوردی و فارسی دەتوانێت بە باشی قسە بکات.