پەرلەمانی عێراق هەولێکی تر بۆ سازدانی کۆبوونەوە دەدات

بڕیارە ئەمڕۆ کاتژمێر ٤ جارێکی تر سەرۆکایەتی پەرلەمانی عێراق هەولێکی تر تاقیبکاتەوە بۆ سازدانی کۆبوونەوەیەک لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان.

ئەمین بەکر پەرلەمانتاری گۆڕان لە لیدوانێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند " بڕیارە ئەمڕۆ ٢٦ ی ئایار پەرلەمانی عێراق لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق کۆبێتەوە".

تا ئێستا ئەمە سێ هەم هەوڵە پەرلەمانی عێراق هەوڵی سازدانی کۆبوونەوە بدات، بەلآم دوو جارەکەی تر لە بەر ئامادەنەبوونی رێژەی یاسایی نەتوانراوە کۆبوونەوەکە سازبکرێت.

ئەوە لە کاتێکدایە ژمارەی ئەو قەوارانەی کە ناڕازین لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکە رۆژ بەرۆژ لە فراوانبووندان و کۆمسیۆنیش تا ئێستا داخراوە بەرووی پێدانی زانیاری و رەزامەندی پێشاندان بە جیاکردنەوە دەنگەکان.

لە هەردوو هەوڵی پێشوو بۆ کۆبوونەوەی پەرلەمان، پەرلەمانتارانی یەکێتی و پارتی ئامادەی کۆبوونەوەکە نەبوون.



PM:04:12:26/05/2018