دهۆك...چالاكوانێك ڕفێندرا

شەوی ڕابردوو لە بەرامبەر پاركی نەورۆز و لەناو بازاڕی شاری دهۆك، چالاكوانێك لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە ڕفێنرا و تا ئێستا چارەنوسی نادیارە.

شەوی ڕابردوو كاتژمێر ٩ی شەو لەلایەن چەند كەسێكی نەناسراوەوە چالاكوان مستەفا ساڵح بامەرنی لە كافتریایەك لە بەرامبەر پاركی نەورۆزی شارەكە بە زۆر سواری ئۆتۆمبێل كراوە و ڕفێنراوە و تا ئێستا دیارنییە ئەو كەسانەی ڕفاندوویانە سەر بە چ لایەنێك بوون و بۆچی ئەویان ڕفاندووە و چارەنوسی نادیارە.

 دەستگیركردنی ئەو چالاكوانەی دهۆك لەكاتێكدایە لە چەندە ڕۆژی ڕابردوودا لە ئەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك بە شێوەی ڕاستەوخۆ باسی لە گرانبوونی نرخی بەنزین و كێشەی هاوڵاتییانی سنورەكەی كرد.

 مستەفا ساڵح بامەرنی لە ئەژمارەكەی خۆی لە تۆڕی كۆمەڵایەتی فەیسبووك باسی لەوەش كردووە "لەلایەن چەند كەسێكەوە هێرشی ناڕەوا دەكرێتە سەرم و دەیانەوێت ئەژمارەكەم لە تۆڕی كۆمەڵایەتی دابخەن بەڵام من كۆڵنادەم و بەردەوامدەبم لە وتنی ڕاستی".



PM:01:10:27/05/2018