ئەنجومەنی دادوەری داوایەک لە کۆمسیۆن دەکات

ئەنجومەنی دادوەری باڵا داوا لە کۆمسیۆن دەکات ئەو سکاڵایانەی قەوارە سیاسیەکان پەسەند بکات کە لەسەر ئەنجامی هەڵبژاردنەکان ئاراستەی کراون.

ئەمڕۆ ٢٧ ی ئایار ئەنجومەنی دادوەری باڵا بە نوسراوێکی فەرمی داوا لە کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکانی عێراق دەکات ئەو داوایانەی قەوارە سیاسیەکان ئاراستەیان کردووە، پەسەند بکات.

نوسراوەکە ئاماژەش بۆ ئەوە دەکات کە قەوارە سیاسیەکان دەتوانن تانە لە و سکاڵا ئاراستەی دادگای یاسایی کۆمسیۆن بکات کە لەلایەن دادگای تێهەڵچوونەوە دروستکراوە.



PM:04:47:27/05/2018