قایمقامیەتی سلێمانی كۆتا بڕیار لەبارەی یارییە چوپیەكانەوە دەدات

لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی كۆتا بڕیار لەبارەی یارییە چوپیەكانەوە دەدات و هۆكاری بڕیارەكەش بۆ پاراستنی سەلامەتی گیانی منداڵان و رێگریكردن لەرووداوی نەخوازراو دەگێڕێتەوە.

بەگوێرەی‌ راگەیەندراوێكی‌ راگەیاندنی قائیمقامیەتی سلێمانی كەوێنەیەكی‌ بۆ "سپی میدیا"  نێردراوە، ئاوات عەلی سەرۆكی لیژنەی سەلامەتی سەر بە لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاندوە "پاش ئەوەی چەندینجار لیژنە هاوبەشەكان خاوەنی یارییە چوپییەكانی ئاگاداركردۆتەوە بەلابردنیان، بەڵام پابەند نەبوون بە ئاگاداركردنەوە كە بۆیە بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی دەستیان بەسەردا دەگیرێت".

وتیشی: لەبەر نەبوونی مەرجەكانی سەلامەتی، دروست بوونی مەترسی بۆسەر ژیانی مناڵان، لیژنەی سەلامەتی رێگری لەدانانی یارییە چوپەكان دەكات.

لەبەشێكی‌ دیكەی‌ لێدوانەكەیدا دەشڵێت: ئەم هەڵمەتەی لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە بۆلابردنی یارییە چوپییەكان دەستی پێكردووە كۆتا جارە، بە بڕیاری قائیمقامی سلێمانی دەست بەسەر كۆندێسەر و چوپەكاندا دەگیرێت، بۆ خاوەنەكەی ناگەڕێنرێتەوە.

لەدوساڵی رابردودا و بەهۆی نەبوونی مەرجی سەلامەتی، لیژنە هاوبەشەكان چەندین جار خاوەن یارییە چوپەكانی ئاگادرار كردۆتەوە بەلابردن و ڕێگری كردن لە روداوی نەخوازراو كە ببێتە هۆی گیان لەدەستدان.



PM:12:29:28/05/2018