پارەی گەنمی جوتیاران دابەش دەكرێت

بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی ڕایگەیاند جوتیاران دەتوانن سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارەی گەنمەكانیان.

نەوزاد ئەدهەم، بەڕێوەبەری گشتی لە وەزارەتی بازرگانی بە "ئێن ئاڕ تی" ڕاگەیاندووە ''ئەو جوتیارانەی كە گەنمی ساڵی ٢٠١٦یان ڕادەستی سایلۆكانی هەولێر مەخمور، بنكەی كانی شەمامك و گردە كردووە دەتوانن چەكی پارەكانیان وەرگرن''.

ڕاشیگەیاند، لە بەرواری ٢٥/٥/٢٠١٦ تاوەكو ٣١/٥/٢٠١٦ تەواوی ئەو جوتیارانە دەتوانن سەردانی سایلۆی هەولێر بكەن بۆ وەرگرتنی چەكی پارەكانیان و دەڵێت "بڕی ٣٠ ملیار دینار دابەشدەكرێت".

ئەوەش لەكاتێكدایە لە ماوەی ڕابردوودا و بەهۆی كێشەی نێوان هەرێم و بەغداوە كێشە بۆ وەرگرتنی پارەی گەنمی جوتیاران دروستبوو.



PM:01:22:28/05/2018