سەدر هۆشداری دەداتە ئەمریکا و ئێران لە دەستوەردان لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق دا

موقتەدا سەدر، سەرۆکی رەوتی سەدر دەستوەردانی ئێران و ئەمریکا لە پێکهێنانی حکومەتی نوێی عێراق رەت دەکاتەوەو دەڵێتم رازی نیین هیچ کەسێک دەست وەربداتە کاروباری ناوخۆی عێراق.

لەوەڵامی یەكێك لە لایەنگرانی دا، كە دەلیت بۆچونتان چییە لەسەر قسەی سیاسییەكان کاتێک دەلین حكومەت بەبێ رازی بوونی ئێران و ئەمریکا دروست نابێت، موقتەدا سەدر سەرۆکی رەوتی سەدر کە کوتلەکەی سەرکەوتنی گەوریە بەدەست هێنا لە هەڵبژاردنە پەرلەمانییەکەی عێراق رایگەیاند، "ئێران وڵاتێکی دراوسێیەو لە بەرژەوەندییەكانی دەترسیت و ئومیدی ئەوەی لێ دەكەین، کە دەستوەرنەداتە كاروباری عیراق".

موقتەدا سەدر لە درێژەی وڵامەکەیدا ئەوەش دەڵێت، کە "ئەوە رەت دەكەینەوە هیچ كەس و لایەنێک دەست وەربداتە كاروبارەكانییەوە".

سەبارەت بە دەستوەردانی ئەمریکاش موقتەدا سەدر ئاماژە بەوەدەکات، ئەمریكا وڵاتێكی داگیركەرە و، بەهیج شێوەیەك رێگە نادەین دەستوەربداتە كاروبارمانەوە".





AM:01:13:29/05/2018