سکاڵای یاسایی لەسەر هەشت بەرپرسی باڵای کورد تۆمار دەکرێت

کرویەکانی جەلەولا، بە تۆمەتی رووخاندنی خانوەکانیان، لە دادگا سکاڵایان لەسەر هەشت بەرپرسی حزبی و حکومی کورد تۆمارکرد.

سەرچاوەیەک ناوی ئەو بەرپرسانەی بۆ "سپی" ئاشکرا کرد و راگەیاند، بەرپرسە شکاتلێکراوەکان بریتین لە هەریەک لە ( شێرکۆ میروەیس بەرپرسی مەڵبەندی خانەقین ، مەحمود سەنگاوی ، محەمەد سامان مدیری ئاسایشی جەلەولا ، بەرپرسی کۆمیتەی جەلەولا  و چەند بەرپرسێکی دیکە.

بە وتەی سەرچاوەکە، ئەو 
بەرپرسانە گومان دەکەن، کە دەستێک هەبێت لە پشت هاندانی عەرەبە کرویەکانەوە لە دژیان. 

ئەوەش لەکاتێکدایە لەئێستادا بەرێوەبەری ناحیەی جەلەولا بەهەمان تۆمەت لە دیالە دەست بەسەرە.



AM:09:27:30/05/2018