یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەموار دەکرێتەوە

پەرلەمانی عێراق بڕیاری دا یاسای هەڵبژاردنی پەرلەمانی عێراق هەموار بکرێتەوەو ئەمڕۆ یەکەم خوێندنەوەی بۆ کرا.

کاوە محەمەد ئەندامی پەرلەمانی عێراق لەسەر لسیتی گۆڕان بە سپی راگەیاند " کاتژمێر ١٢ی ئەمڕۆ جوار شەممە ٣٠ ی ئایار کۆبوونەوەی یەکەم بۆ هەموراکردنەوەی یاسای هەڵبژاردن ئەنجامدرا".

پەرلەمانتارەکەی گۆڕان وتیشی" بەپێی هەموارکردنەوەی یاساکە کە رۆژی شەممە پەرلەمان جارێکی تر دادەنیشێت خوێندنەوەی دووەمی بۆ بکات، كۆمسیۆن پابەند دەكرێت هەموو دەنگەكان بەرێژەی ١٠٠% بە دەست هەژمار بكاتەوە".

هەروەها پەرلەمان شەمە بڕیار دەدات لەسەر پرۆژەیەکی لیژنەی یاسایی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق کە بە كۆی دەنگ ڕێكەوتوون لەسەر پێشنیاری ڕاسپاردنی ژمارەیەك دادوەر بۆ پرۆسەی بژاردنەوەی دەستی دەنگەكان و دورخستنەوەی ئەندامانی كۆمسیۆن لەو پرۆسەیە.

تا ئێستا کۆمسیۆنی باڵای هەڵبژاردنەکان پابەند نەبووە بە بڕیارەکانی کۆبوونەوەی دوو شەممە ٢٨ ی ئایاریی پەرلەمانی عێراقەوە کە بڕیاری دەرکرد لە ١٠% دەنگەکانی هەموو پارێزگاکان بەدەست هەژمار بکرێنەوە.





PM:02:56:30/05/2018