دەست بەدابەشکردنی مووچەی مانگی سێ دەکرێت

وەزارەتی دارایی و ئابووریی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ٣ی ساڵی ٢٠١٨ی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان دەکات.
 
بەپێی هەواڵێکی ماڵپەڕی باسنیوزی نزیک پارتی کە لە دیوانی وەزارەتی دارایی و ئابوورییەوە دەستی کەوتووە، وەزارەتی دارایی و ئابووری سەرقاڵی ئامادەکردن و بڵاوکردنەوەی خشتەیەکی  نوێی دابەشکردنی مووچەیە.
 
ھەر بەپێی زانیارییەکان، وەزارەتی دارایی لە کۆتایی ئەم هەفتەیە یاخود لە سەرەتای هەفتەی داهاتوو، خشتەیەکی نوێی دابەشکردنی مووچە بڵاو دەکاتەوە و ئەگەر هەیە کە تا ناوەڕاستی هەفتەی داهاتوو، دەست بە دابەشکردنی مووچەی مانگی ئاداری ٢٠١٨ بکرێت و سەرەتاش وەزارەتی دارایی مووچەی وەزارەتەکانی پەروەردە و تەندرووستی دابەش دەکات.
 
پێشتر پشتیوان سادق، وەزیری پەروەردەی حکوومەتی هەرێمی کوردستان ئەوەی ئاشکرا کردبوو کە لە سەرەتای مانگی حوزەیراندا، مامۆستایان مووچەی مانگی ئاداریان پێ دەدرێت.



PM:04:44:30/05/2018