دادگای دهۆک ئامادە نییە مستەفا سدیقی رۆژنامەنووس ئازاد بکات

دادگای دهۆك ئەمڕۆ چوارشەممە ٣٠ ی ئایار جارێكی دیكە رەتیكردەوە رۆژنامەنووس مستەفا سدیق ئازاد بكات.

ئەمڕۆ جارێكی دیكە لەلایەن پارێزەری رۆژنامەنووسی دەستگیرکراو، مستەفا سدیق داوایەك پێشكەشی دادگا كراوە بۆ ئازادكردنی، بەڵام داواكە لەلایەن دادگای دهۆكەوە رەتكرایەوە.

شەوی 26ی ئەم مانگە لە ناو بازاڕی شاری دهۆك مستەفا سدیق، چالاكوان و رۆژنامەنووس بەهۆی كردنەوەی لایڤێكەوە لە فەیسبووكی تایبەتی خۆی لەناو بازاڕی شاری دهۆك "فڕێندرا".

بەپێی وتەی پارێزەرەكانی مستەفا سدیق کە ماڵپەڕی خەندان راگەیاندووە" راگرتنی مستەفا لە زیندان ئەمڕۆ وادەكەی كۆتایی دێت، بەڵام دادگا راگرتنەكەی درێژكردەوەو تاوەكو 6ی مانگی داهاتوو".

مستەفا سدیق لە دایكبووی ساڵی 1979یەو خاوەنی 6 منداڵە و نیشتەجێی شاری دهۆكەو چوار رۆژە بە فڕاندن دەستگیرکراوە.



PM:08:42:30/05/2018