هۆشیار عەبدوڵا: گروپی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كێتی خیانه‌تیان له‌دوا پرۆژەی سیاسیی مام جه‌لال‌ و نه‌وشیروان مسته‌فا كرد

هۆشیار عەبدوڵا، پەرلەمانتاری فراکسیۆنی گۆڕان لە پەرلەمانی عێراق لە یادی یەکێتیدا ڕایگه‌یاند، "به‌و ساخته‌كارییه‌ی له‌هه‌ڵبژاردندا ئه‌نجامیاندا، گروپی ده‌سه‌ڵاتداری یه‌كێتی خیانه‌تیان له‌دوا پرۆژەی سیاسیی مام جه‌لال‌و نه‌وشیروان مسته‌فا كرد".

هۆشیار عه‌بدوڵا له‌ساڵیادی دامه‌زراندنی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان بابه‌تێكی به‌ناونیشانی "بۆ ساڵیادی یەکێتی ئەوەی گرنگە بوترێت" بڵاوكرده‌وه‌و ڕایگه‌یاند، "گروپی دەسەڵاتداری یەکێتی بەم ساختەکاریە خیانەتیان لە ئەمانەتێک کرد کە مام جەلال و کاک نەوشیروان، وەک دوا پرۆژەی سیاسیی ژیانیان جێیانهێشت، کە بریتی بو لە ڕێککەوتنی نیوان گۆڕان و یەکێتی".

هۆشیار عه‌بدوڵا ده‌شڵێت، "ئەوان بە نەخۆشی و لە بەرەبەری ئاوابونیی تەمەنیان ویستیان باڵانسی هێز لە کوردستان بگۆڕن‌و ئارامیش بۆ ئەم دەڤەرە بگێرنەوە، موراهیقە سیاسیەکانی یەکێتی کردیانە قوربانیی چەند کورسیەکیی ساختە".

ئه‌و هه‌ڵسوڕاوه‌ی گۆڕان دەڵێت "ساختەکاریەکانی یەکێتی ناشتنیی یەکجارەکیی رێکەوتننامەیەک بو کە مام جەلال و نەوشیروان مستەفا قوڵ بڕویایان پێیهەبوو، لەسەرەتاوە تا ناشتنیی کۆمەڵێک پڕۆپارتی و هەڵپەرست و بەرژەوەندی پەرست دژی بون تا کۆتاییان پێی هێنا".

له‌كۆتایی بابه‌ته‌كه‌یدا هۆشیار عه‌بدوڵا نوسیویه‌تی "لە ساڵیادیی یەکێتیدا جگە لە سێبەری ساختەکاریەکی فراوان کە کاریگەری لەسەر ئێستاو و ئایندەی ناوچەکە دەبێت، یەکێتی وەک دۆراوی سەرەکی لێی دەردەچێت، شتێکی تر دیار نیە".



PM:05:47:01/06/2018