حکومەتی ئێران سەرچاوەیەکی ئاو لە هەرێمی کوردستان دەگرێتەوە

قائیمقایمی قەزای قەڵادزێ رایگەیاند، حکومەتی ئێران جارێکی ئاوی لە دانیشتوانی پشدەر گرتوەتەوە، بەوهۆتیەوە گرفتێکی زۆری بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە دروستکردووە.

بەکر بایز، قائیمقایمی قەڵادزێ بە"سپی میدیا"ی ڕاگەیاند،" لەدوێنێ شەوەوە کۆماری ئیسلامی ئێرانی ئەو ئاوەی گرتۆتەوە، کە وڵاتەکەیەوە دەگاتە قەڵادزێ، بەوهۆیەوە ئاوەکە زۆر دابەزوەو ئەمەش گرفتی زۆری بۆ هاوڵاتیانی سنورەکە دروستکردووە، بەجۆرێک ناگاتە ئاستەی بگاتە ماڵان".

وتیشی،"لە ئێستادا لە هەوڵی ئەوەداین کە ئاواکە کۆبکەینەوەو بۆلای پرۆژەی خاس بۆ ئەوەی نتوانین ئاوی خواردنەوەی پێویست بۆ دانیشتووانی قەڵادزێ‌ دابین بكەین".

قائیمقایمی قەڵادزێ باسی لەوەشكرد، ساڵی رابردووش، هەمان گرفت دوچای ناوچەکە بووەو و کۆماری ئیسلامی ئێران ئاوەکەیان گرتەوە، هەرچەندە داوایەکی زۆری لێ کرا کە ئاوی قەڵادزێ بەربداتەوە، بەڵام دواجار بە رەزامەندی خۆی هەستا بە بەردانەوەی ئاوەکە.

حکومەتی ئێران بەهۆی دروستكردنی بەنداوێك لە شاری سەردەشتی رۆژهەڵاتی کوردستان، ئاوی زێی بچوکی گرتوەتەوە کە دەگاتە قەڵادزێ و بەو هۆیەوە ئاستی ئاوەکە کەمیکردیووە کە لەسەر ئەو ئاوەش پرۆژەی ئاوی خاس لە قەزاکە دروستكراوە، کە لەوێوە ئاوی خواردنەوە بۆ دانیشتووانی قەڵادزێ‌ دابین دەكرێت.

جێی ئاماژەیە قەزای قەڵادزێ‌ لەڕووی كارگێڕییەوە سەر بە پارێزگای سلێمانییە ‌و نزیكەی 85 هەزار دانیشتووی هەیە، سەرچاوەی ئاوی سەرەكی دانیشتووانەكەشی پرۆژەی ئاوی خاسە كە ئێستا بەهۆی گرتنەوەی لەلایەن حکومەتی ئێرانەوە گرفتی بۆ دروست بووە.

ئا: ئەمیر حەسەن


AM:11:54:02/06/2018