مەلا مەزهەر خوراسانی لەسەر داخستنی کەناڵەکەی هاتە دەنگ

خاوەنی كەناڵی سروشت ئاماژە بەوەدەکات، کە بە هەڵە تەفسیر بۆ وشەی داینەسۆر بەرامبەر  ئافرەت کراوەو تا ئێستاش نازانێت وەزارەتی رۆشنبیری بۆچی بڕیاری داخستنی کەناڵەکەی دەرکردووە.

مەلا مەزهەر خۆراسانی، لە میانەی بەرنامەیەکی تەلەفزیۆنیدا ئاماژەی بەوەدا، "ئێمە مۆڵەتمان لە وەزارەتی رۆشنبیری وەرگرتووە و پێش هەموو كەناڵەكانیش مۆڵەتمان نوێكردووەتەوە، هەروەها پابەندبووین بە بڕیارەكانەوە،بەڵام نازانم ئەو وەزارەتە بۆچی بڕیاری داخستنی کەناڵەکەمی دەرکردووە.

هەروەها ئەوەشی وتوە، کە تا ئێستاش هیچ بریارێکی فەرمی نەگەیشتووە بە دەستی لەبارەی داخستنی کەنالەکەیەوە، کۆڵیش نادەن و بەردەوام دەبن تا کەنەڵەکەیان دانەخرێت.

سەبارەت بە بەكارهێنانی وشەی دەیناسۆر بەرامبەر ئافرەتان، مەلا مەزهەر رونیکردەوە، "یەكێك لەو سوڵحانەی لەبەردەستمدایە، كابرایەكی دەوڵەمەندە لەگەڵ ئافرەتێك پەیوەندی هەبووە و خەریكە هەردووكیان دەكوژرێن، پیاوەكەش دەڵێت مامۆستا ٢٠ دەفتەر دۆلار دەدەم تەنها لەو كێشەیە رزگارم بێت".

دشڵێت،"بۆیە 
منیش ئەو چیرۆكەم باسکردووە بە پیاوەکەشم  وتووە، تۆ ئەوەندە پارە دەدەیت کە رزگارت بێت ئەی بۆچی بیرت لە هێنانی ژنێكی دیكە نەكردەوە بە حەڵاڵی؟".

لە درێژەی قسەکانیدا دەشلێت، "بەپیاوەکەم وتووە پرسی خێزانی یەکەمت نەكردایە ژنی یەكەمت دەیناسۆرە، واتە باسی ئەو ئافرەتانەم كردووە كە بێ ئیمانن و خوا نەناسن."

لەبارەی هەڵبژاردنی ئافرەتانی بیانی لەلایەن پیاوانی کوردەوە لەبری ئافرەتانی کورد وتی، " پیاوەکە، وتویەتی ئافرەتی کورد ڕازی نابێت من ژنم هەبێت و پرۆسەی هاوسەرگیرم لەگەڵ بکات، منیش وتومە بڕۆ لەگەڵ ئافرەتی بیانیدا هاوسەرگیری بکەن، نەک بە شێوەیەکی نادروست پەیوەندی ناشەرعیت هەبێت".

مەلا مەزهەر  لەبەشێکی دیکەی قسەکاندا ڕاشیگەیاندوە، "ژنانی کوردستان دوو بەشن بەشێکیان فریشتەن و بەشێکیان بێ دینن هەموو سنورێک دەبەزێنن".


PM:09:05:09/06/2018