خانمە پێشکەشکاری کەناڵی گەلی کوردستان دێلاڤ فەرەج، وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوە کە بووەتە جێگەی سەرسامی هەودارانی و لەژێر وێنەکەشدا پەیامێکی بڵاوکردوەتەوە.
دێلاڤ فەرەج، لە پێگەی تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام وێنەیەکی نوێی بڵاوکردووەتەوەو نوسیویەتی "زۆر گرنگە هیچ نەبێت کەسێک، یەک کەس...یەک کەس لە دنیادا لە ناخی دڵەوە خۆشی بوێیت، واتە حەزت لە شێوازی خۆشویستنەکەشی نەبێت"
پێشتریش ئەو خانمە پێشکەشکارە لە چاوپێکەوتنێکدا وتبووی خۆشەویستی نییە و ڕاشیگەیاندبوو " زۆر تەمەڵم بۆ وەرزشکردن بەڵام کێشێکی نۆرماڵم هەیە؛ ٥٣ کیلۆ بە ١٦٧ سانتیم".
هەروەها دەڵێت "من زۆر حه‌ز به خواردن ده‌كه‌م و هه‌موو جۆره‌كانی تاقی ئه‌كه‌مه‌وه، زۆر گوێش له گۆرانی ده‌گرم و گۆرانی و میوزیك كاریگه‌رییان زۆره له‌سه‌رم، زۆریش حه‌ز به كاری نواندن و فۆتۆگرافی ده‌كه‌م".