وێنە...ئاگر لە کۆگایەکی سندوقەکانی دەنگدانی کۆمیسۆن کەوتەوە

وەزارەتی ناوخۆی عیراق کەوتنەوەی ئاگرێکی لە كۆگایەكی ناوچەی ڕەسافەی بەغدا راگەیاند، كە ژماریەك لە سندوقەكانی دەنگدانی هەڵبژاردنی 12ی ئایار لە خۆ دەگرێت.

کەمێک پێش ئێستا وەزارەتی ناوخۆی عیراق بڵاویكردەوە، کە ئاگر لە كۆگایەكی هەڵگرتنی دەنگەكانی هەڵبژاردنی ئەنجومەنی نوێنەرانی عیراق لە ناوچەی ڕەسافە كەوتەوە.

وەزارەتەکە ئاماژەی بەوەشداوە، کە لە ئێستادا تیمەكانی ئاگر كوژێنەوە سەرقاڵی كۆنتڕۆڵ كردنی ئاگرەكەن و هەوڵەكانیش بۆ كۆنتڕۆڵ كردنی بەردەوامە.

هاوکات سەرچاوەیەکی ئەمنی لە ئەنجومەنی بەغدا یئاماژەی بەوەدا، ئاگرەکە دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ کەوتووەتەوەو سندوقەکانی دەنگدانی لە بەری ڕەسافە ئاگری گرتووە و سەرجەم سندوقەکانیش بە تەواوی سوتاون، جگەلەوەش کامێراو ڕسیڤەرەکان و ئەو فۆڕمانەی کە تایبەت بوون لە دەنگدانی پەرلەمان و لەو کۆگایە هەڵگیرابوون سەرجەمیان سوتاون.

جێی ئاماژەیە بارەگای هەڵگرتنی سندوقەکانی دەنگدانی کۆمسیۆنی هەڵبژاردنەکان دەکەوێتە ناوچەی ڕەسافە لە ناوچەی شەقامی فەلەستین لە ناوەڕاستی بەغدا



PM:04:48:10/06/2018