" هەڵبژاردن نەکرێت یەکێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە گۆڕان دەسێنێتەوە"

رۆژنامەیەکی نزیک یەکێتی ئاشکرای دەکات ئەگەر هەڵبژاردنی پارێزگارکان نەکرێت، ئەوا یەکێتی پۆستی پارێزگاری سلێمانی لە گۆڕان دەسێنێتەوە.
ڕۆژنامەی ژیانی نزیک یەکێتیئ لەسەرچاوەیەكی ناو یەكێتی نیشتیمانی كوردستانەوە زانیویەتی یەكێتی لەئێستادا چاوەڕوانی یەكلابوونەوەی ئەنجامدانی هەڵبژاردنی پەرلەمانی كوردستان‌و ئەنجومەنی پارێزگاكانە.

بەپێی سەرچاوەکەی یەکێتی "ئەگەر هەڵبژاردنەكان لەوادەی خۆیدا بكرێت ئەوا یەكێتی باس لەوەرگرتنەوەی ئەو پۆستە ناكات، بەڵام ئەگەر هەڵبژاردنەكان دواخرا ئەوا بۆ وەرگرتنەوەی پۆستەكە لەگەڵ بزوتنەوەی گۆڕاندا گفتوگۆ دەكات". 

لە30ی4ی2018ەوە ماوەی رێككەوتنەكەی گۆڕان‌و یەكێتی لەبارەی پۆستی پارێزگاری سلێمانی كۆتایی هات‌و یەكێتی وەرگرتنەوەی ئەو پۆستە دەبەستێتەوە بە ئەنجامدانی هەڵبژاردنەكانی داهاتووە ئەگەر لەکاتی خۆیدا ئەنجامبدرێت.




PM:10:54:10/06/2018