له ئه‌نجامی بۆدومانێکی هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی دژ بە داعش ١٨كۆچبهری عێراقی لە گوندێکی پارێزگای حەسەکە کوژراون.
بەگوێرەی هەواڵێکی ئاژانسی سانای سوری، ئەمڕۆ دووشەممە فرۆكه جه‌نگییه‌كانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی دژ بە داعش قوتابخانه‌یه‌كیان له گوندی خویبیره له باشووری رۆژهه‌ڵاتی شه‌دادی له پارێزگای حه‌سه‌كه بۆردومانكردووه.
ئەوەشێ خستوەتەڕوو، کە لە ئەنجامی ئەو بۆردومانەدا ١٨ هاوڵاتی مه‌ده‌نی، كه زۆربه‌یان ژن و منداڵ بوون و له ده‌ستی داعش هه‌ڵاتبوون بوونه‌ته قوربانی.
به‌پێی ئاژانسه‌كه، هاوپه‌یمانی نێوده‌وڵه‌تی گونده‌كانی باشووری رۆژهه‌ڵاتی شه‌دادى بۆردومان ده‌كات، بۆ رێخۆشكردنی كۆنتڕۆڵكردنی ئه‌و گوندانه له لایه‌ن هێزه‌كانی سوریای دیموكراته‌وه.
له‌لایه‌كى دیكه‌وه، هێزه‌كانی سوریا دیموكرات، له به‌یاننامه‌یه‌كدا رایگه‌یاندووه، ١٢ گوندیان له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی گه‌رده‌لوولی جه‌زیره به پشتیوانی هاوپه‌یمانانی نێوده‌وڵه‌تی له ده‌ستی داعش كۆنتڕۆڵكردووه و توانیوانە ٢٢ كیلۆمه‌تر له میحوه‌ری باشوور و رۆژهه‌ڵاتی شه‌دادی پێشڕه‌ویی بکەن.