به‌یانى ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12ى حوزه‌یران دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكى ئه‌مریكا و كیم جۆن ئۆن سه‌رۆكى كۆریاى باكور له وڵاتى سه‌نگافوره كۆبوونه‌وه.
كاتژمێر 04:00ی به‌ره‌به‌یانی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه 12-6-2018
كۆبوونه‌وه مێژووییه‌كه‌ی نێوان دۆناڵد تره‌مپ سه‌رۆكی ویلایه‌ته
یه‌كگرتووه‌كانی ئه‌مریكا و كیم جۆنگ ئون سه‌رۆكی كۆریای باكوور له هۆتێلی
كاپێلا له سه‌نگافووره به‌ڕێوه‌چوو و سه‌رۆكی هه‌ردوو وڵات ڕێككه‌وتنێكی
لێكتێگه‌یشتنیان ئیمزا كرد.
لە کۆبونەوەکەدا دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا رایگەیاند، "پێموایە سەرکەوتن یاوەری ئەم کۆبوونەوەیە دەبێت، شەرەفێکی گەورەیە بۆ من لێرەبم، ئێمە پەیوەندییەکی بەهێز بەیەکەوە گرێمان دەدات".
هاوکات، کیم جۆن ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور ئاماژەی بەوەدا"ئاسان نەبوو بگەین بەم خاڵە، ڕابردوو رێگربوو لە بەردەممان، ئاڵۆزییەکان بینایی داپۆشیبووین، بەڵام توانیمان بەسەر هەموو ئەوانە زاڵبین و بگەینە ئەمڕۆ".
دواتر هەردوو سەرۆک لوتکەی دووقۆڵیان ئەنجامدا و بۆ ماوەی ٣٨ کاتژمێر بە ئامادەبوونی دوو وەرگێڕ گفتوگۆیان کرد و دوای ئەو کۆبوونەوەیەش، کۆبوونەوەیەکی گەورە بە ئامادەبوونی شاندی هەردوولا دەستیپێکرد.
لە پەراوێزی کۆبونەوەکەی هەردوو هەردوو سەرۆک، یاداشتنامەی هاوبەشیان واژۆ کرد و لە دوای واژۆکردنی ئەو یاداشتەش، دۆناڵد ترەمپ سەرۆکی ئەمریکا وتی، داماڵینی چەکی ئەتۆمیی کۆریای باکور زۆر بە خێرایی دەستپێدەکات.
هەروەها وتیشی، پەیوەندییەکی زۆر تایبەتی لەگەڵ کیم جۆن ئۆن سەرۆکی کۆریای باکور دروستکردووە و داوای لێ کرد سەردانی کۆشکی سپی بکات.
کایخۆشییەوە کیم جۆن ئون سەرۆکی کۆریای باکور رایگەیاند، سەردەمێکی نوێ دەستپێدەکات و جیهان گۆڕانکاری زۆر گەورە دەبینێت.
جێی ئاماژەیە بەم کۆبونەوەیە ئه‌مریكا و كۆریای باكوور كۆتاییان به 73 ساڵ كێشه و ناكۆكی هێنا و لاپه‌ڕه‌یه‌كی نوێیان له په‌یوه‌ندییه دیپلۆماسییه‌كان هه‌ڵدایه‌وه.