یه‌كێتی په‌یامێك ئاڕاسته‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌کان له‌ عیراق دەکات

یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان په‌یامێكی ئاڕاسته‌ی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌ له‌ عیراق كردو تێیدا داوای چاره‌سه‌ری دۆخی عیراق ده‌كات.

ماڵپه‌ڕی‌ فەرمی یه‌كێتی‌ نیشتمانی‌ كوردستان بڵاویكرده‌وه‌، كه‌ دوانیوه‌ڕۆی ئه‌مڕۆ سێشه‌ممه‌ 12-6-2018 په‌یامی مه‌كته‌بی سیاسی یه‌كێتیی نیشتمانیی كوردستان گه‌یه‌نرایه‌ ئایه‌توڵا عوزما عه‌لی سیستانی مه‌رجه‌عی باڵای شیعه‌، كه‌ هیممه‌ت و حیكمه‌تی خۆی بخاته‌كارو كێشه‌ی نێوان لایه‌نه‌ شیعییه‌كان و لایه‌نه‌كانی تر به‌پێی رێسای هه‌ڵبژاردن ‌و یاسا و ده‌ستوور به‌ زووترین كات چاره‌سه‌ر بكات.

له‌ په‌یامه‌كه‌ی یه‌كێتیدا بۆ ئایه‌توڵا عوزما عه‌لی سیستانیدا هاتووه‌، عیراق به‌ دۆخێكی مه‌ترسیداردا تێده‌په‌ڕێت، چاره‌سه‌ركردنی كێشه‌ سیاسییه‌كان و پێكهێنانی حكومه‌تێكی نیشتمانی ته‌وافقی فراوان، به‌رپرسیارێتی مێژوویی و نیشتمانی و سیاسی و یاسایی گه‌وره‌یه‌و رێزگرتنیشه‌ له‌ مافی ده‌نگده‌دران.

هه‌ر له‌ په‌یامه‌كه‌ی یه‌كتێتیدا هاتووه‌، ئێمه‌ وه‌ك هه‌میشه‌ به‌شێك ده‌بین له‌ چاره‌سه‌رو به‌ یه‌كخستنی هه‌ڵوێستی هێزه‌ كوردستانییه‌كان كاریگه‌ری زیاتری ده‌بێت بۆ چاره‌سه‌ری كێشه‌كان و دابینكردنی مافه‌كانیان له‌ چوارچێوه‌ی عیراقی فیدراڵدا.


PM:09:05:12/06/2018