بافڵ تاڵه‌بانی، داوا ده‌كات به‌ر له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆنگره‌ی یه‌كێتی ببه‌سترێت و راشیده‌گه‌یه‌نێت "به‌رده‌وام بوونی ئه‌م سیاسه‌ته نه‌خوازراوه به‌رامبه‌ر یه‌كێتی، قابیلی قبوڵكردن نییه".
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوێكی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی یه‌كێتی له كۆبوونه‌وه‌یه‌ی نێوان بافڵ تاڵه‌بانی و ئه‌ندامانی سكرتارییه‌ت و لێپرسراوی كۆمسیۆنه‌كان و ژماره‌یه‌ك له ئه‌ندامانی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ند، زوبێر عوسمان جێگری سكرتێری ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، رایگه‌یاندووە "ئومێد ده‌كه‌ین ئه‌و بارودۆخه‌ی له‌دوای راگه‌یاندنی ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردنی ئه‌نجومه‌نی نوێنه‌ران هه‌تا ئێستا به‌رده‌وامه، كۆتایی پێ بێت و به‌دگومانی لایه‌نه‌كان بڕه‌وێته‌وه".
له به‌شێكی راگه‌یاندراوه‌كه‌دا هاتووه، بافڵ تاڵه‌بانی دڵخۆشی خۆی به ئه‌نجامی هه‌ڵبژاردنه‌كان ده‌ربڕیوه‌و راشیگه‌یاندووه كه به‌هه‌وڵی بێ ووچانی هه‌مومان، له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستاندا یه‌كێتی سه‌ركه‌وتنی گه‌وره تۆمار ده‌كات و ده‌بێته‌وه به‌حزبی یه‌كه‌می كوردستان.
له‌باره‌ی به‌ستنی كۆنگره‌ی یه‌كێتیش، رایگه‌یاند " به‌دیلی كۆنگره هه‌ر كۆنگره‌یه، هه‌ربۆیه هاوته‌ریبی ئاماده‌كاریی بۆ هه‌ڵبژاردنه‌كان، هه‌موومان هه‌وڵه‌كان چڕتر ده‌كه‌ینه‌وه كه له‌پێش هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان، كۆنگره ببه‌ستین، كه زامنی ئه‌و سه‌ركه‌وتنه مه‌زنه‌یه كه له‌پێشمانه".
بافڵ تاڵه‌بانی ڕایگەیاندووە "پێویسته هه‌موو لایه‌نه‌كان د‌رك به‌مه‌ترسیه‌كان و دۆخی هه‌ستیاری ناوچه‌كه‌و عیراق و هه‌رێمی كوردستان بكه‌ن، هۆكاری سه‌ره‌كی سه‌ركه‌وتنه‌كانمان، به یه‌كریزی و یه‌ك هه‌ڵوێستی نێو ماڵی كورد ده‌بێ".
به‌گوێره‌ی راگه‌یاندراوه‌كه‌ی ئه‌نجومه‌نی ناوه‌ندی، له‌به‌شێكیتری كۆبونه‌وه‌كه‌دا، "ئه‌نجامه‌كانی هه‌ڵبژاردن و هاتنه‌ئارای ئه‌و بارودۆخه نه‌خوازراوه تاووتوێكرا، كه هه‌ندێك حزب و لایه‌ن ته‌نها له‌پێناو به‌رژه‌وه‌ندی شه‌خسی و حزبی، هاوكار و هه‌ماهه‌نگی دوژمنان و نه‌یارانی كوردن بۆ ره‌تكردنه‌وه‌ی ده‌نگدانی تایبه‌ت له هه‌رێمی كوردستان، له‌بری به‌رزنرخاندنی سیاسه‌ت و هه‌ڵوێستی یه‌كێتی له پاراستنی یه‌كریزی و باجدانی هه‌ڵوێسته نه‌ته‌وه‌یی و نیشتمانییه‌كانی، گه‌له‌كۆمه‌كێ و هه‌ڵمه‌تی چه‌واشه‌كاری و تۆمه‌ت ده‌به‌خشنه‌وه، یه‌كێتی وه‌ك هه‌ستكردن به به‌رپرسیارێتی هه‌تا ئێستا دانی به‌خۆیدا گرتووه، به‌رده‌وام بوونی ئه‌م سیاسه‌ته نه‌خوازراوه به‌رامبه‌ر یه‌كێتی قابیلی قبوڵكردن نییه".