خانمە پەیامنێرە شۆخەکەی NRT لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەکانی هاتە دەنگ

خانمە پەیامنێرێکی NRT لەسەر بڵاوکردنەوەی وێنەیەکی لە تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان هەتە دەنگ و دەڵێت بەداخەوە هەنی كەسی نەخۆش و نەفس نزم ماوەیەكە فێر بوون لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان، وێنەی من بەشێوەی جیاجیا بڵاو دەكەنەوە.

نزار كریم پەیامنێری هەڵەبجەی ئێن ئاڕ تی لە پێگەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک نوسیویەتی "بەداخەوە هەنی كەسی نەخۆش و نەفس نزم ماوەیەكە فێر بوون لە تۆڕەكۆمەڵایەتیەكان، وێنەی من بەشێوەی جیاجیا بڵاو دەكەنەوە و قسە بەناوی منەوە دەكەن، بۆیە لای هەمووتان ڕوون. بێت من هیچ پەیوەندیەكم بەو پەیج و ئەكاونتانەوە نیە، بەهیوام ئەوانیش بەخۆیاندا بچنەوە، تەنھا بۆ زیاد كردنی لایك و كۆمینتی نەشیاوی لەم جۆرە دووبارە نەكەنەوە".

ئەو خانمە پەیامنێرە لە دایکبووی ساڵی ١٩٩٦ی هەڵەبجەیە و ماوەی زیاتر لە دوو ساڵە وەک پەیامنێری هەڵەبجەی ئەو کەناڵە دەستبەکار بووە.



PM:02:46:13/06/2018