نرخی بەنزین هەرزان دەبێت

وەزارەتی نەوتی عیراق بڕیاریدا هەفتەی‌ داهاتوو پێنج ملیۆن لیتر بەنزین رەوانەی هەرێمی كوردستان بکات. 

نافز ناوپردانی، سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر رایگەیاندووە،" تائێستا هیچ بڕە بەنزینێك لەلایەن حكومەتی‌ عیراقەوە بۆ هەرێم نەهاتووە، هەرچەندە بریاری‌ ناردنی‌ پێنج ملیۆن لیتر بۆ هەرسێ پارێزگای‌ سلێمانی‌ و هەولێر و دهۆك دراوە".

ئاماژەی بەوەشراوە، کە دوای‌ كۆتایی‌ هاتنی‌ پشووەكانی‌ جەژن و لەهەفتەی‌ داهاتوو، ئەو بڕە بەنزینەی‌ بڕیاری‌ لەسەر دراوە، دەگاتە پارێزگاكانی‌ هەرێم و بەوەش نرخی‌ بەنزین دادەبەزێت.

سەرۆكی لیژنەی نەوت و وزە لەئەنجومەنی پارێزگای هەولێر  ئاشکراشی کردووەم کە ناردنی‌ ئەو برە بەنزینە تەنها بۆ یەكجارە .


PM:02:28:15/06/2018