لە ئاوی ڕووباری باڵەکایەتیدا لە نزیک شاری ڕواندز دوو هاوڵاتی خنکان کە یەکێکیان گەشتیارە.
پێشنیوەڕۆی ئەمڕۆ گەشتیارێکی عەرەب لە ڕەگەزی مێ سەردانی هاوینەهەواری بەرسیرینی لە نزیک ڕواندز کردووە و بەنیازبووە بچێتەناو ڕووباری باڵەکایەتییەوە بەڵام بەهۆی ناشارەزاییەوە کەوتووەتە ڕووبارەکەوە و خنکاوە.
هاوکات خاوەنی هاوینەهەوارەکە ویستوویەتی بەهانایەوە بچێت و ڕزگاری بکات، بەڵام سەرکەوتوو نەبووە و ئەویش خنکاوە.
پاش ڕووداوەکەش تیمەکانی مەلەوانی بەرگری شارستانی سۆران گەیشتوونەتە شوێنی ڕووداوەکە و توانیویانە تەرمی ژنەکە لە ئاوی ڕووباڕی باڵەکەیاتی دەربهێننەوە و بە مەبەستی توێکاری و لێکۆڵینەوە ڕەوانەی پزیشکی دادی سۆران کراوە، بەڵام تا ئێستا تەرمی خاوەنی هاوینەهەوارەکە نەدۆزراوتەوە و گەڕان بەدوایدا بەردەوامە.