كاندیدی هه‌ده‌په بۆ سه‌رۆك كۆماریی توركیا سه‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش، له زیندانه‌وه به دیمه‌ن په‌یامێكی ئاراسته‌ی ڕای گشتی كرد و وتی: " نه‌ك ته‌نیا ٢٠ مانگ، ئه‌گه‌ر ٢٠ ساڵیش له زینداندا بمێنمه‌وه، سه‌رم بۆ زوڵم دانانه‌وێنم".
سە‌ڵاحه‌دین ده‌میرتاش كاندیدی پارتی دیموكراتی گه‌لان - هه‌ده‌په بۆ هه‌ڵبژاردنی سه‌رۆك كۆماریی توركیا، كه له زیندانی ئه‌دیرنه به‌ند كراوه، له چوارچێوه‌ی هه‌ڵمه‌تی بانگه‌شه‌ی هه‌ڵبژاردندا له ڕێی كه‌ناڵی TRT Haberی توركی، په‌یامێكی ده‌نگ و ڕه‌نگی بڵاوكرده‌وه.
له به‌شێكی په‌یامه‌كه‌یدا ده‌میرتاش ده‌ڵێت: «هۆكاری بوونی من لێره، ترسی ئاكه‌په‌یه له من. بۆ ئه‌وه‌ی ژیانی ده‌وڵه‌مه‌ندی خۆیان له‌ده‌ست نه‌ده‌ن، درۆ ده‌كه‌ن. هیچ گومانێكم نییه كه له ماوه‌یه‌كی كورتدا به‌رده‌م دادوه‌ر ئازاد ده‌كه‌م. ئه‌گه‌ر ئه‌م بێ حقووقییه ته‌نیا به منه‌وه سنووردار بوایه، نه‌مده‌كرد به ڕۆژه‌ڤ".
هەروەها دەمیرتاش دەڵێت " حكوومه‌تی ئاكه‌په به خۆشگوزه‌رانی له كۆشكدا ڕۆژه‌كانی به‌سه‌ر ده‌بات. من نه‌ك ته‌نیا ٢٠ مانگ، ئه‌گه‌ر ٢٠ ساڵیش له زیندان بمێنمه‌وه، سه‌ری خۆم بۆ زوڵم دانانه‌وێنم. هه‌ر كاتێك ئێوه ئازاد بوون، منیش ئازاد ده‌بم.»