پۆلیسی گەرمیان: ژنێک بە فیشەک گیانی لەدەستدا

پۆلیسی گەرمیان رایگەیاند، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ژنێک بەهۆی بەرکەوتنی فیشەکەوە لە کەلار گیانی لەدەستدا، بەوتەی کەسوکاری خۆی خۆی کوشتووە.

لە راگەیەندراوێکی پۆلیسی گەرمیاندا کەوێنەیەکی بۆ "سپی"نێردراوە، تیایدا ڕائیدی مافپەروەر علی جەمال قەدووری، وتەبێژی پۆلیسی گەرمیان رایگەیاندووە، ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە ژنێک هێنرایە بەشی فریا کەوتنی نەخۆشخانەی شەهید هەژار لەکەلار،کە  بەوتەی کەسوکارەکەی ناوبراو دانیشتووی ناحییەی کۆڵەجۆیە و ئێوارەی ئەمڕۆ بەفیشەک خۆی کووشتووە. 

هەروەها ئاماژەی بەوەشداوە، ئەو ژنەکەی کە گیانی لەدەستداوە ناوی ( ک، ف، ک)ەو لەدایکبووی ساڵی 1979 ە،

پۆلیسی گەرمیان ئەوەشی خستوەتەڕوو، لەئێستادا هاوسەری ناوبراو بە بڕیاری دادوەر دەستگیرکراوە و لێکۆڵینەوە لەسەرچۆنێتی و هۆکاری ڕووداوەکە دەستیپێکردووە.



PM:09:33:18/06/2018