ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان نامەیەکی پیرۆزبایی ئاڕاستەی رەجەب تەیب ئەردۆغان دەکات، بە بۆنەی سەرکەوتنی بۆ خولی نوێی سەرۆکایەتی کۆماری تورکیا.
لە بەیاننامەیەکفا پیرۆزباییدا کە وێنەیەکی دەست "سپی" کەوتووە تیایدا سەڵاحەدین بەهائەدین ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتووی ئیسلامی كوردستان پیرۆزبایی سەرکەوتن لە ئەردۆغان دەکات بۆ دوبارە هەڵبژاردنەوەی بە سەرۆککۆماری تورکیا، لەکاتێکدا براوەی سێیەمی هەڵبژاردنەکانی تورکیا بریتییە لە لیستی پارتی دیموکراتی گەلان (هەدەپە)کە لیستێکی کوردییە لەو وڵاتەدا.
ده‌قی یرۆزبایییەکەی ئه‌مینداری گشتی یه‌كگرتوو....
به‌ڕێز جه‌نابی ڕه‌جه‌ب ته‌یب ئه‌ردۆگان سه‌رۆك كۆماری توركیا
السلام علیكم ورحمه الله وبركاته
به‌بۆنه‌ی سه‌ركه‌وتنی به‌رچاوتان له خوولی نوێی سه‌رۆكایه‌تیی كۆماردا، به‌ناوی خۆم و سه‌ركردایه‌تی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستانه‌وه جوانترین و گه‌رمترین پیرۆزبایی له به‌ڕێزتان و وڵاتی توركیا ده‌كه‌م به گه‌ل و سه‌ركردایه‌تییه‌وه. دیاره سه‌ركه‌وتنی ئه‌م كاروانه‌ی ئێوه له كاتێكدایه كه وڵاته‌كه‌تان و ئوممه‌ت ڕووبه‌ڕووی ته‌حه‌دییاتی گه‌وره ده‌بنه‌وه، ده‌ستنیشانكردنی ئێوه بۆ سه‌ركردایه‌تیكردنی ئه‌م كاروانه له ئیراده‌ی گه‌لانی توركیا به‌رجه‌سته ده‌بێ به هه‌موو ڕه‌نگ و شهبهنگهكانییهوه..
ئه‌م سه‌ركه‌وتنه له ئێوه و گه‌لانی توركیا پیرۆز بێت.
هیوای سه‌ركه‌وتن و ته‌وفیق و به‌ره‌وپێشچوونتان بۆ ده‌خوازین بۆ به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی هه‌موو ته‌حه‌دیاته‌كان و سه‌ركردایه‌تیكردنی كاروان بۆ ڕابوون و هه‌ستانه‌وه، خوازیارین ئه‌م سه‌ركه‌وتنه وهرچهخانێك بێ به‌ره‌و سه‌قامگیری و كرانه‌وه‌ی دیموكراسی، هه‌روه‌ها فاكته‌رێكی كاریگه‌ر بێ بۆ به‌هێزتركردنی په‌یوه‌ندیی نێوان گه‌لانی ناوچه‌كه له‌سه‌ر بنچینه‌ی به‌رژه‌وه‌ندیی هاوبه‌ش و دراوسێیه‌تی باش و خزمه‌تی دۆزه ڕه‌واكه‌ی.
خوای گه‌وره سه‌ركه‌وتووتان بكات و بتانپارێزیێ
براتان
صلاح الدين محمد بهاءالدين
ئه‌مینداری گشتیی یه‌كگرتووی ئیسلامیی كوردستان
25/6/2018