یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوین ڕوودەکاتە هەرێم

بەڕێوەبەرایەتى گشتى کەشناسى و بوومەلەرزەزانى هەرێم پێشبینییەکانی کەشوهەوای بڵاوکردەوە و ڕایگەیاند، لە سبەینێوە یەکەم شەپۆلی گەرمای هاوین ڕوودەکاتە هەرێم.

کەشناسی هەرێم دەڵێت "ماوەى چەند رۆژێکە نزمە پاڵەپەستۆى وەرزى گەرمى هندى درێژبووەتەوە بۆ سەر ناوچەکەمان، پێشبینى بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما لە سبەى چوارشەممەوە دەست پێ دەکات. 

بەرزبوونەوەى پلەکانى گەرما تا رۆژى هەینى بەردەوامى دەبێت و لە ناوچەکانى باشورى هەرێم بۆ سەرووى ٤٥ پلەى سیلیزى بەرزدەبێتەوە .

ئاماژەی بەوەش کردووە، لە سەنتەرى پارێزگاکانى (هەولێر و سلێمانى و دهۆک و هەڵەبجە) بەرزترین پلەکانى گەرماى پێشبینیکراو لە نێوان (٤٢ تا ٤٥) پلەى سەدى دەبێت.

ئەوەشی وتووە، رۆژى شەممە پلەکانى گەرما ڕوو لە نزمبوونەوە دەکەن بۆ ژێر ٤٢ پلەى سیلیزى.


AM:10:45:26/06/2018