گەنجێکی تەمەن 18 ساڵ لەقەڵادزێ کارەبا لێیدا و گیانی لەدەستدا.
ئەمشەو کاتژمێر 12:00 لە قەڵادزێ گەڕەکی ڕاپەڕین هاوڵاتیەک بەناوی ( س . ح . م) لەدایک بووی ساڵی 2000 پیشەی کاسب بە تەزوی کارەبا گیانی لەدەستدا و پاش توێکاری بۆ تەرمەکەشی ڕادەستی کەسوکاری کرایەوە.
بە وتەی کەسوکارەکەی ڕووداوەکە لەکاتێکدا بووە ئەو هاوڵاتیە لە ماڵی دراوسێکەیان سەرقاڵی شۆردنی ماتۆرسکیل بووە و لەو کاتەشدا دەستی بەر تەزوی کارەبا کەوتووە و بەمەش بۆتە هۆی گیان لەدەستدانی.
پەڕاوی لێکۆڵینەوە بۆ ڕووداوەکە کراوەتەوە و لێکۆڵینەوەش بەردەوامە.
ئەمیر حەسەن