کچە گۆرانیبێژی شۆخ و شەنگ، کەژێ کچی هونەرمەندی ناسراو هاوتا ئەسعەد، لەگەڵ بڵاوکردنەوەی وێنەیەکدا پەیامێکی لەبارەی خۆشەویستییەوە بڵاوکردەوە.
لە هەژماری تایبەتی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی ئینستاگرام، کەژێ هاوتا وێنەیەکی خۆی بڵاوکردەوە و هەوادارانی سەرسامی خۆیان بۆ جوانییەکەی دەربڕیوە،هاوکات لەگەڵ وێنەکەیدا لەبارەی خۆشەویستییەوە نوسیویەتی،"من خۆشم ویست، بەڵام دوو شتی جیاواز بووین ئەم وەک ئەکتەر رۆڵی دەدی، منیش هەروەک و دەرهێنەر کۆتایی فلیمەکەم دەدی".
کەژی هاوتا تەمەنی 17 ساڵە له دایكبووی شاری ههولێره ، خاوەنی چەندین کلیپ و گۆرانیەو لە تەمەنی مناڵیەوە تێکەڵی دنیای گۆرانی بووە.