خوێندکاران ئه‌نجامی تاقیکردنەوەکانیان لە رێگەی ئەم لینکە وەردەگرنەوە

بڕیارە ئێوارەی ئەمڕۆ پێنجشەممە ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکانی پۆلەکانی 9 و12 ی ئامادەیی رابگەیەندرێت.

شۆڕش غەفور، لە راگەیاندنی وەزارەتی پەروەردەی هەرێم بە "سپی" راگەیاند، "کاتژمێر 07:00ی ئێوارەی ئەمڕۆ لە مەراسیمێکدا ئەنجامی تاقیکردنەوە گشتییەکای پۆلەکانی 9 و12 ی ئامادەیی رادەگەیەندرێت.

وتیشی، "خوێندکاران دەتوانن لە رێگەی ماڵپەڕی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی ئەزموونەکانی سەر بە وەزارەتی پەروەردە نمرەکانیان وەربگرنەوە، کە بریتییە لە http://anjam.azmoonakan.org/".

 رۆژی یەكشەممە 27ی ئایار تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 12ی ئامادەیی و و رۆژی دووشەممەش 28ی ئایار تاقیكردنەوە گشتییەكانی پۆلی 9ی بنەڕەتی دەستیپێکرد.



AM:10:52:27/06/2018