وێنەیەکی نوێێ هونەرمەند دکتۆرە بەلقیس بڵاودەکرێتەوە
نوێترین وێنه‌ی خانمە هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژی کورد دكتۆره به‌ڵقیس دوای ماوەیەک لە دیارنەمانی بڵاوكرایه‌وه، کە پیری به ڕووخسارییه‌وه به‌دی ده‌كرێت.
هونه‌رمه‌ندی گۆرانیبێژ و مامۆستای زانكۆ دكتۆره به‌ڵقیس نوێترین وێنه‌ی له تۆڕه كۆمه‌ڵایه‌تیه‌كان لەگەڵ ئاوازدانەری کورد هەڵکەوت زاهیر بڵاوكرایه‌وه، كه جیاواز ده‌رده‌كه‌وێت به تایبه‌تی پیری به ڕووخسارییه‌وه به‌دی ده‌كرێت.
له ماوه‌ی ڕابردوو ئه‌و هونه‌رمه‌نده له‌گه‌ڵ یه‌كێك له خوێندكاره‌كانی گرته‌یه‌كی ڤیدیۆی بڵاوكرده‌وه هیوا خوازبوو ژماره‌ی كتێبه‌كانی بكاته"50" كتێب و بچێته حه‌ج و پشبێته نه‌نك.
دکتۆرە بەڵقیس دۆسکی، لەساڵی 1953 لەدایک بووە و بەشێکی زۆری تەمەنی لە بەغدا بەسه‌ر بردووه، لە ساڵی 1965 یەکەم گۆرانی بەناوی (وەرە بابڕۆین) بوو كه تەمەنی 11 ساڵ بوو،ساڵی 2002 گەڕاوەتەوە کوردستان و ئێستا لەشاری هەولێر نیشتەجێیە و لەکۆلێژی هونەرەجوانەکان وانە دەڵێتەوە، ئێستا خاوەنی زیاتر له 80 گۆرانییه.
AM:11:40:27/06/2018