لە دهۆک دەوامی فەرمانگەکان زیاد دەکات

لە پارێزگای دهۆک لە ٢٦ ی حوزەیرانەوە بڕیار دراوە دەوامی فەرمانگەکان زیاد بکرێت.

بەپپێ نوسراوێكی پارێزگای دهۆك کە لەبەرواری 26ی ئەم مانگەوە دەرچووە، تیایدا هاتووە " لەبەربەرژەوەندی گشتی و بۆ رێكخستنەوەی كاروباری فەرمانگەكان لەمەودوا دەوامی فەرمانگەكان لەكات ژمێر 8:15 بەیانیەوە دەست پێ دەكات بۆ لەكات ژمێر 2:45".

لەو نووسراوەدا هاتووە" رۆژانەش پەنجەمۆر لە فەرمانبەران وەردەگیرێت".

لە دوای چاککردنی سیستەمی پاشەکەوتی مووچەوە حکومەتی هەرێم هەوڵدەدات دەوامی فەرمانگە حوکمیەکان زیاد بکات. 



PM:05:08:28/06/2018