نیوەڕۆی ئەمڕۆ لەگوندی "تل الذهب" سەر بە ناحیەی عەباسی لە قەزای حەویجە بۆمبێکی چێنراو تەقیەوە دوو جوتیاری بەڕەچەڵەک عەرەب گیانیان لەدەستدا.
سەرچاوەیەک لە پۆلیسی حەویجە ڕایگەیاند، نیوەڕۆی ئەمڕۆ بەرواری ٢٩/٦/٢٠١٨ دوو جوتیار لە کاتی چوونیان بۆ سەر زەوی و زارەکانیان بۆمبێکی چێنراو لە نێو زەویەکی کشتوکاڵی لە گوندی (تل الذهب) سەر بە ناحیەی عباسی سەر بەقەزای حەویجە پێیاندا تەقیوەتەوە و هەردووکیان گیانیان لەدەستداوە.
ئەوەشی ڕاگەیاند، ئەو جوتیارانەی گیانیان لەدەستداوە بە ناوەکانی (حمد صالح محمد) ٣٠ ساڵ و (عواد یوسف عبد) تەمەنی ٣٥ ساڵ بووە و لە ئێستادا تەرمی هەردوو جوتیارەکە گەیەنراونەتە پزیشکی دادی کەرکوک.