لە هەرێمی کوردستان رێوشوێنی توند دژی نەخۆشی تای خوێنبەربوون دەگیرێتە بەر

وەزارەتی تەندروستی هەرێمی کورستان ئامادەکاری دەکات بۆ بەرەنگاربوونەوەی نەخۆشیی "تای خوێنبەربوون" و یەک حاڵەتی ئەو نەخۆشییەش لە سنوری پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە.

خاڵس قادر، وتەبێژ و بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەتی تەندروستی حکومەتی هەرێمی کوردستان، بە روداوی رایگەیاندووە،"لەگەڵ لایەنە پەیوەندیدارەکانی کوردستان و عێراق لە هەماهەنگیدان بۆ روبەڕوبونەوەی نەخۆشی (تای خوێنبەربوون) بۆ ئەو مەبەستەش ژووری کارکردنی هاوبەش لە ئەگەری هەر حاڵەتێکی گوماناوە پێکهێنراوە و قاوش و ستافی راهێنراویش ئامادەکراوە.

خالس قادر دڵنیاییش دەداتە هاوڵاتیان، کە تۆمارکردنی ئەو پەتایە مایەی دڵەڕاوکێ نییە و گواستنەوەی نەخۆشییەکەش سنوردارە، تەنیا ترسی بۆ ئەو کەسانە هەیە کە مەڕدارن و بەشێوەیەکی ناتەندروست مامەڵە لەگەڵ ئاژەڵی نەخۆش دەکەن.

وتەبێژی تەندروستی هەولێر داواش لە پزیشکان و کارمەندانی تەندروستی دەکات، رەجاوی رێوشوێنەکانی خۆپارێزی بکەن لە کاتی ماماڵەکردن لەگەڵ نەخۆشی تووشبوودا.

ماوەی چەند رۆژێکە دەنگۆی بڵاوبونەوەی جۆرە نەخۆشییەکی ڤایرۆسی کە بە تای خوێنبەربوون ناودەبرێت بەهۆی ڤایرۆسی (کریمیان-کۆنگۆ)، لە ناوچەکانی عێراق و هەرێمی کوردستان هەیە.بە پێی زانیارییەکانیش یەک حاڵەتی نەخۆشییەکە لە سنووری پارێزگای هەولێر تۆمارکراوە، کە ئێستا لەژێر چاودێری پزیشکدایە، بەڵام هیچ زانیارییەک لە بارەیەوە راانەگەیەندراوە.

ئەمڕۆش 
پارێزگاری واست لە باشووری عێراق لە راگەیاندراوێکدا داوای لە هاولآتیان کردحەوت رۆژ هیچ گۆشتێک نەکڕن و ڕێ و شوێنی توندیان گرتوەتەبەر.




PM:09:48:30/06/2018