لەقۆناغی شانزەی مۆندیالی ٢٠١٨ی روسیا، هەڵبژاردەی کرواتیا بە زەحمەت توانی بەلێدانەکانی سزا ٣-٢ شکست بە دانیمارک بێنێتو بگاتە یاری چارەکی کۆتایی.
لە خولەکی ١ی یاریەکە جۆرجینسن دانیمارکی بە گۆڵێک پێشخست، بەڵام ماندزۆکیچ لە خولەکی ٤ ئەنجامەکەی یەکسانکردەوەو بە درێژایی ١٢٠ خولەک هەردوو هەڵبژاردە نەیانتوانی گۆڵ لە یەکتری بکەن و کرواتیا لە لایەن مۆدریچەوە لە خولەکی ١١٦ لێدانێکی سزای لە دەستدا، بەلام لە کۆتایداو لە کاتی لێدانە سزاکاندا، کرواتیا توانی ٣-٢ یاریەکە بباتەوەو وەکوو چوارەم هەڵبژاردە بگاتە چارەکی کۆتایی و لەوێشدا رووبەڕووی روسیا دەبێتەوە، کە ئەمڕۆ ئەم هەڵبژاردەیە توانی ئیسپانیا لە مۆندیال دەربکات.