ڕووداوێکی هاتووچۆ لەنێوان سێ ئوتومبیلدا ڕوویداو بەو هۆیەوە هاوڵاتیەک گیانی لەدەست داو هەشت هاوڵاتی دیکەش برینداربوون.
ئێوارەی ئەمڕۆ دووشەممە لەسەر شەقامی سەرەکی سلیمانی- پیرەمەگرون روداوێک هتوچۆۆ لە نێوان سێ ئۆتۆمبێل روویداو لە ئەنجامدا کەسێک گیانی لەدەستدا و ٨ کەسی تریش بریندار بوون.
بەپێی زانیارییەکان سەرەتای روداوەکە لەوەوە دەستیپێکردوە کاتێ ئۆتۆمبێلێکی جۆری تۆیۆتا کرۆلا-تایبەت بەهۆی لەدەستدانی کۆنترۆل دەچێتە شەقامی بەرامبەر و خۆی دەکێشێت بە ئوتومبیلی جۆری تۆیۆتا - هایلۆکس دا، بەڵام لەوکاتەدا ئوتومبیلێکی جۆری کرۆلای تاکسیی بەهۆی نزیکی لە ڕووداوەکەوە شۆفێرەکەی شڵەژاوەو بەهەمان شێوە کۆنترۆڵی خۆی لەدەستداوە و دواتر وەگەڕاوە.
فۆتۆکان: ڕەنج محمد