ئۆپەراسیۆنێکی بەرفراوان لە خورماتوو بەڕێوەدەچێت

بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممە ٤ی تەمووز ئۆپەراسیۆنی هێزە عێراقییەكان بۆ بلەناوبردنی چەکدارانی داعش لە ناوچەكانی پەڵكانەو شۆراو لە سنووری خورماتوو دەستیپێكرد.

مەلا كەریم شكور، بەرپرسی مەڵبەندی بازنەی حەمرینی یەكێتیی بە میدیاکانی راگەیاند،" ئۆپەراسیۆنەکە لە كاتژمێر 6:00ی سەرلە بەیانی ئەمڕۆ چوارشەممەوە لەلایەن هێزە عێراقییەکانی وەک ( چەكدارانی حەشدی شەعبی و حەشدی توركمانی و هێزی بەرپەرچدانەوەی خێرا )دەستی پێکردووەو و سنورەكانی خواروی كەركوك و خورماتوو و ناوچەكانی زەبورو حەوزی حەمرین و خانەقین ناوچەی پەڵكانەو شۆراو دەگرێتەوە".

وتیشی، "هەماهەنگیمان لەگەڵ سوپای عێراقیدا هەیەو پێشمەرگەش خراوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوەو ژورێكی ئۆپەراسیۆنێكی هاوبەشیش پێكهێندراوە، بەڵام بەشداری لە ئۆراسیۆنەکەدا ناکەین تەنها لەناوچە كوردییەكانی خۆمان دەپارێزین".

مەلا كەریم شوكر ئاماژەی بەوەشكرد، "ئۆپەراسیۆنەكە ماوەی 72 كاتژمێر دەخایەنێت و لە ئێستاشدا هێزە عێراقییەكان هاتوونەتە دێی پەڵكانە كە چەكدارانی داعشی لێیە، بەڵام بەهۆی تەقینەوەی بۆمبێکەوە سەربازێکی عێراقی كوژراو  و حەوت سەرزابی دیکەش برینداربوون".




AM:10:05:04/07/2018