کارگەیەکی دروستکردنی جگەرە لە سلێمانی داخرا

ئەمڕۆ پێنجشەممە كارگەیەكی دروستكردنی جگەرە، ەهۆی دەرنەچوونی توتنەكەی لە پشكنین و نەبونی مۆَڵەت، لە سلێمانی داخرا.

لە راگەیەندراوێکدا گۆران قادر، سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی رایگەیاند؛ پاش ئەوەی لەلایەن ئاسایشی سلێمانیەوە لەهەبونی كارگەیەكی جگەرەی نایاسایی ئاگاداركراینەوە، لیژنە هاوبەشەكان سەردانی شوێنەكەیان كردوە، لەگەڵ ئەوەی مۆڵەتی كاركردنی وەرنەگرتوە، ئەو توتنەی لە دروستكردنی جگەرەكانیدا بەكاری دەهێنێت لە دەرەوەی هەرێم هاوردەكراوە، بەپێی تایبەت مەندی وەزارەتی بازرگانی نیە.

وتیشی، پیشەسازی دروستكردنی جگەرە، پێویستی بە كارگەیەكی گەورە هەیە و ئەو توتنەشی بەكاردەهێنرێت بەپێی تایبەتمەندی وەزارەتی بازرگنی حكومەتی عێراق بێت، نەك شوێنێك و چەند كەسێك بە دەست و بەدەر لە هەبونی مەرجەكانی كاركردن جگەرە بپێچنەوە.

سەرۆكی لیژنە هاوبەشەكانی قائیمقامیەتی سلێمانی ئاماژەی بۆ ئەوەشکردم بەفەرمانی قائیمقامی سلێمانی بڕیاری داخستنی شوێنەكە دراوە، لەلایەن لیژنە هاوبەشەكانەوە ئەنجامدراوە.




PM:12:43:05/07/2018