به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌یه‌ك كه هه‌ریه‌ك له سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و دوو سه‌ركرده‌ی ده‌وڵه‌تی یاسا و لیستی فه‌تح واژۆیان كردوه، ئه‌و سێ لایه‌نه گەیشتونەتە ڕێککەوتن و لەسەر چەند خاڵێک ڕێککەوتن.
به‌پێی به‌ڵگه‌نامه‌كه، كه ماڵپه‌ڕه عه‌ره‌بیه‌كان بڵاویانكردۆته‌وه، رۆژی 7ی تەمموزی 2018، رێكه‌وتنێكی سیاسی له‌نێوان فازڵ میرانی سكرتێری مه‌كته‌بی سیاسی پارتی و حه‌سه‌ن ئه‌لسنێد و محه‌مه‌د ئه‌لهاشمی سه‌ركرده‌ی له‌ده‌وڵه‌تی قانوون و لیستی فه‌تحی هادی عامری ئه‌نجامدراوه.
به‌پێی ناوه‌ڕۆكی رێكه‌وتنه‌كه، ده‌وڵه‌تی قانوون و لیستی فه‌تح، پاڵپشتی له‌وه‌رگرتنی پۆستی سه‌رۆك كۆماری عیراق ده‌كه‌ن له‌لایه‌ن مه‌سعود بارزانییه‌وه، له‌به‌رامبه‌ردا پارتی پشتگیری له نوری مالكی ده‌كات بۆ به‌ده‌ستهێنانی پۆستی سه‌رۆك وه‌زیرانی عیراق
له‌خاڵێكی تری رێكه‌وتنه سیاسییه‌كه‌دا هاتووه "هه‌ردوو لایه‌نه شیعه‌كه پشتگیری له پارتی ده‌كه‌ن بۆ هێنانه‌ناوه‌وه‌ی یه‌كێتی و گۆڕان بۆ ناو رێكه‌وتنه‌كه، هه‌روه‌ها ئه‌و لایه‌نه به‌ڵێن ده‌ده‌ن كه به پێكهێنانی هێزێكی هاوبه‌شی سه‌ربازیی له‌نێوان سوپای عیراق و پێشمه‌رگه له‌ناوچه دابڕێنراوه‌كان".
ئه‌وه‌ش روونكراوه‌ته‌وه، جارێكی دیكه دانوستانه‌كان بۆ پرسی هه‌نارده‌ی نه‌وتی هه‌رێم ده‌ستپێبكرێته‌وه‌و پشكی بودجه‌ی هه‌رێمیش بكرێته‌وه به (17%) وه‌كو پێشتر.