تۆمەتباری روداوەکەی عەربەت دەستگیرکرا

پۆلیسی سلێمانی دەستگیرکردنی ئەو تۆمەتبارەی راگەیاند، کە بە هۆی دەماقەڵەی نێوان دوو بنەماڵەوە ، کەسێکی لە عەربەت بەفیشەک کوشتبوو.

راگەیەندراوێکی بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی پارێزگای سلێمانیدا کە وێنەیەکی بۆ "سپی" نێردراوە  ئاماژەی بەوەداوە، دوای ئەوەی سەرجەم بەش و بنکەو هێزەکانی پۆلیس ئاگادار کرانەوە لە بونی ڕوداوێک لە قەزای عەربەت بە هۆی دەماقەڵەی نێوان دوو بنەماڵەوە ، یەکێکیان بەفیشەک کوژرا، ئەمشەو تۆمەتباری ڕوداوەکە خۆی ڕادەستی بەشی پۆلیسی پێنجوێن کرد .

ئەوەش خراوەتەروو، لە ئێستادا تۆمەتبار ( ر. خ. غ ) لە دایکبوی ۱۹٦٥ لە لایەن بەشی پۆلیسی پێنجوێنەوە، بە فەرمانی دادوەرو بە پێی مادەی ٤۰٦ لە یاسای سزادانی عێراقی ڕاگیراوە.

پاشنیوەڕۆی رۆژی پێنجشەممە ۱۲ی تەمووزی ۲۰۱۸ لە ئەنجامی دەمەبۆڵەی دوو بنەماڵەوە لە ناحیەی عەربەت گەنجێکی تەمەن ۱۹ ساڵ بەفیشەک کوژرا.




AM:09:22:13/07/2018