چوار ئەندامی جڤاتی نیشتمانی گۆڕان دەستلەکاردەكێشنەوە

بەهۆی قەیرانەکانی نێو بزووتنەوەی گۆڕانەوە چوار ئەندامی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان دەستلەکارکێشانەوەی خۆیان ئاراستەی رێکخەری گشتی و خانەی راپەڕاندان کردووە.

بەپێی ئەو زانیاریانەی دەست سپی کەوتووە بەهۆی لاوازی خانەی راپەڕاندن و رێکخەری گشتی بزووتنەوەی گۆڕان و بەرە بەرە تەوریسی حوکم بۆ هەردوو کوڕەکانی نەوشیروان مستەفا، قەیرانەکانی تری ئەو بزووتنەوەیەوەو، ناڕەزایەتی و بێزاری لە بەرفراوان بووندایەو تا ئێستا چوار ئەندامی چڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان دەستیان کە کاركێشاوەتەوە.

بەپێی ئەو زانیاریانە، هەریەک لە هیمداد کە پێشتر بەرپرسی ژووری پەیوەندیە سیاسییەکانی گۆڕان بووە، ئەمیر باژێڕوانی سۆران، باژێڕوانی ناوچەی خەبات کە ناوی کۆچەرە، باژێڕوانی شاری دوبس کە ناوی محەمەدە، دەستیان لە ئەندامێتی جڤاتی نیشتمانی بزووتنەوەی گۆڕان کشاندۆتەوە.

ژمارەی ئەندامانی جڤاتی گشتی بزووتنەوەی گۆڕان ٥٦ ئەندامە.

لەلایەلی ترەوە هەوڵێک لە نێوان هەڵسوڕاوانی گۆڕان لە ئارادایە بۆ چارەسەرکردنی کێشەکان و رێکخستنەوەی رێکخراوەیی بزووتنەوەی گۆڕان و بەدامەزراوەییکردنی ئەو بزووتنەوەیە.



PM:10:34:13/07/2018