کەشناسی کاتی کۆتایی هاتنی شەپۆلی گەرمای راگەیاند

بەڕێوەبەرایەتی گشتی کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم کاتی کۆتایی هاتنی ئەم شەپۆلە گەرمایەی ئێستای راگەیاندو ئاماژە بۆ ئەوە دەکات کە لە سبەینێ شەممە ١٥ ی تەموزەوە کەشوهەوا گۆرانکاری بەسەردا دێت و بەرەو فێنک بوون دەڕوات.

کەشناسی و بوومەلەرزەی هەرێم ئەوە دەخاتە روو کە پلەی گەرمای شارەکانی باشوری کوردستان لە نێوان ٣-٤ پلە دادەبەزێت و زۆرێک لە شارو شارۆچکەکانی هەرێم پلەی گەرمای نزمدەبێتەوە بۆ خوار ٤٠ پلە.



AM:10:25:14/07/2018