بارزانییەک لە پۆستەکەی دورخرایەوە

ئەدهەم بارزانی سەرۆکی سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتیی سلێمانی-هەڵەبجە لە پۆستەکەی دورخرایەوە و عارف تەیفور لە شوێنەکەی دادەنرێت.

عارف تەیفوور، ئەندامی نوێی مەکتەبی سیاسی پارتی بە ڕووداوی وتووەد، فەرمانی دەستبەکاربوونی وەکو سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی دەرچووە و، چاوەڕوانی مەکتەبی سیاسی دەکات بۆ ئەوەی لەم هەفتەیەدا دەستبەکاربێت.

ئەدهەم بارزانی، ئەندامی سەرکردایەتیی پارتی، وەکو سەرۆکی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە رۆژی 24-5-2016 دەستبەکار ببوو، رۆژی 7ی تەمووزی 2018ش ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی کۆبووەوە و بڕیاردرا عارف تەیفوور پلەکەی لە ئەندامی سەرکردایەتییەوە بەرزبکرێتەوە بۆ ئەندامی مەکتەبی سیاسی و لە ئێستادا پۆستی سەرۆکی نوێی ئەنجوومەنی سەرکردایەتی پارتی لە سلێمانی و هەڵەبجە پێدراوە.

 



PM:02:22:14/07/2018