خۆپیشاندان لە نەجەف بەردەوامەو ھێزە ئەمنییەکان خراونەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە

خۆپیشاندانی هاوڵاتیانی نەجەف دژی کەمی خزمەتگوزارییەکان بەردەوامە و سەرۆکوەزیرانی عێراق هیزە هەمنییەکانی خستوەتە حاڵەتی ئامادەباشییەوە.

 ئەمرۆ شەممە حەیدەر عەبادی، سەرۆک  وەزیرانی عێراق، هێزە ئەمنییەکانی عێراقی خستە حاڵەتی ئامادەباشیەوەو، چەند یەکەیەکی سەربازیش لە ھێزەکانی دژەتیرۆر و فیرقەی نۆیەمی سوپای عێراق، بەرەو بەسرە نێردراون.

میدیاکان بڵاویانکردەوە، خۆپیشاندەران لە نەجەف بارەگایەکی عەسایبی ئەهلی حەق-یان لە ناوچەی (حی السعد) پەلامار داوەو بەو هۆیەوە دوو خۆپیشاندەر کوژراون.

هاوکات عەلی سیستانی، مەرجەعی باڵای شیعەکانی عێراق، پشتیوانی خۆی بۆ خۆپیشاندەران دەربڕی و ڕایگەیاند خۆپیشاندەران لەم ھاوینە گەرمەدا لە ئاو کارەبا و خزمەتگوزارییە سەرەکییەکانی دیکە بێ بەشبووون. 


ماوەی شەش ڕۆژە لە چەند پارێزگاکانی باشووری عێراق خۆپیشاندان دژی کەمی خزمەتگوزارییەکان و بەردەوامە و خۆپیشاندەران، ئەمرۆش  دانیشتووانی نەجەف بۆ هەمان مەبەست دستیان دایە خۆپیشاندان و. لە ئیستاشدا بەهۆی نا جێگیری بارودۆخی ئەمنییەوە سەرجەم تۆرە کۆمەڵایەتییەکان راگیراون.



PM:09:04:14/07/2018