شوان محەمەد: لە بەسڕە خۆپیشاندان دەبێت و لە هەرێم سۆشیال میدیا رادەگیرێت

بەهۆی خۆپیشاندانەکانی باشورو ناوەڕاستی عێراقەوە، حکومەتی عێراق ناچار بووە لەترسی خۆپیشاندەران تۆرە کۆمەڵایەتییەکان ببرێت، کەچی حکومەتی هەرێمیش شوێن پێی ئەو هەڵدەگرێت.

شوان محەمەد، بەرپرسی دەزگای "سپی" لە لێدوانێکیدا رایگەیاند،" لە بەسڕە خۆپیشاندان دەبێت، بەڵام حکومەتی هەرێم لە سلێمانی و شارەکانی تری هەرێم، هاوشێوەی حکومەتی عێراق تۆڕە کۆمەڵایەتییەکان دەبڕێت.

ئەو وتی، بەهۆی ئەنجامدانی ریفراندۆمەوە(سەقەتەکەی)هەرێمەوە یەکێک لە ئاکامەکانی بەستنەوەی هێلی ئەنتەرنێت و پەیوەندییەکانی هەرێم بوو بە بەغداوە، ئێستاش ئەمڕۆ ئەنجامەکەی دەبینین، کە لە بەسڕە خۆپیشاندان دەبێت و لە هەریم سۆشیال میدیا بەری لیدەگیرێت.

لە درێژەی قسەکەیدا وەک شوان محەمەد وتی،" هەموو ئاماژەکان ئەوە دەردەخەن، کە حکومەتی هەرێم و بەغدا هاوشێوەی یەکن هەردوو حکومەتەکە دەترسن لە هەموو جموجۆلێکی جەماوەری، ئەگینا لە شەوی رابردووەوە دەبوایە حکومەتی هەرێم، فشای بکردایەتە سەر دەستەی تەلەفون و پەیوەندییەکانی عێراقی(هیئە اتصالات عراق)، بۆ ئەوەەی سۆشیال میدیای شارەکانی هەرێم بکاتەوە.

هەروەها وتی، "ئەم هەنگاوەی هەرێم دژی هەردوو یاسای پێدانی زانیاری، و پەیوەندەییەکانە، کە پەرلەمانی کوردستان دەری کردووە.

لە ٧ی ئەم مانگەوە خۆپیشاندان و ناڕەزایەتی لە زۆربەی پاریزگاکانی عێراق دژی خراپی خزمەتگوزارییەکانی و نەبونی هەلی کار دەستیپێکردووە و حکومەتی عێراقیش سەرجەم تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانی لە تەواوی عێراق و هەرێمی کوردستان داخستووە.


AM:09:37:15/07/2018