سبەینێ دووشەممە هەیەک لە سەرۆکی ئەمریکا دۆناڵد ترهمپ و سەرۆکی روسیا فلادمێر پۆتین، بەمەبەستی گفتوگۆکردن لەسەر ١٢ پرس لە ھێلسنکی کۆدەبنەوە.
لە کۆبوونەوەکەدا پۆتن و ترەمپ باس لە چەند پرسێکی جیاواز دەکەن لەوانە دەستێوەردانی روسیا لە ھەڵبژاردنی رابردووی سەرۆکایەتی ئەمریکا و پەیوەندییەکانی ناتۆ وروسیا.
هەر لە میانی کۆبونەوەکەدا بڕیار وایە هەروەها قەیرانی سوریا تاوتوێ بکڕیت و پرسی پرۆگرامە ئەتۆمییەکەى ئێرانیش بخرێتە بەرباس.
جێی ئاماژەیە ئەمە بەیەکەم کۆبونەوەی فەرمی نێوان ترهمپ و پوتین دادەنرێ، ساڵی رابردووش لە ئۆپێک لە ڤێتنام و لووتکەی جی ٢٠، لەئەڵمانیا، هەردوو سەرۆک کۆبوونەوە.