نوێترین لێدوانی حکومەتی عێراق لە بارەی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمەوە

سەعد حەدیسی، وتەبێژی نووسینگەی راگەیاندنی حەیدەر عەبادی سەرۆك وەزیرانی عێراق ڕایگەیاند كە "ناردنی بڕە پارەی بەغدا بۆ پشتیوانی مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم (317 ملیار دینار) بەردەوامیی دەبێت وەك رێككەوتنی لەبارەوە كراوە".


حەدیسی بە دواڕۆژی ووتە، ئەو رێككەوتنەی نێوان حكومەتی هەرێمی كوردستان و حكومەتی بەغدا هەیە لەبارەی ناردنی پارەوە بۆ هەولێر، رێككەوتنێكی بەردەوامە و هیچ پەیوەندییەكی بەو خۆپیشاندان و ناڕەزایەتییانەوە نییە كە ئێستا بەغدا و چەند پارێزگایەكی باشووری گرتۆتەوە.


ئەمەش لە کاتێکدا دێتبەپێی رێككەوتنی نێوان بەغدا و هەولێر، مانگانە بڕی 317 ملیار دینار لەبودجەی عێراق بۆ هەرێمی كوردستان دەنێردرێت تا وەك مووچەی فەرمانبەرانی هەرێم دابەشبكرێت بەڵام تا ئێستا پارەی ئەم مانگەی نەناردووە..



PM:03:49:15/07/2018