پەرلەمانی کوردستان، بە زۆرینەی دەنگ هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەسەندکرد و به‌پێی راگه‌یه‌ندراوی په‌رله‌مانی كوردستان، په‌یڕه‌وه نوێیه‌كه رێگا نادات په‌رله‌مانتار له فراكسیۆنه‌كه‌ی جیاببێته‌وه.
ئەمڕۆ ١٧ ی تەموز پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران هەمواری پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی پەسەندکرد.
لە راگەیاندراوێکدا کە دوای پەسەندکردنی پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمان، بڵاوکرایەوە،بە پێی پەیڕەوی نوێی ناوخۆی نوێ، سەرۆکی پەرلەمان دوو جێگری دەبێت و دەشبێت یەکێک لە جێگرەکانی ژن بێت.
هەروەها لەکاتی گەیشتنی پڕۆژە یاسای بودجە بۆ پەرلەمان، پەرلەمانتاران پشوو وەرناگرن، ئەمە وێڕای ئەوەی ئەنجوومەنی دادوەریش دەتوانێت پڕۆژە یاسا پێشکەشبکات.
لە پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەماندا ئەوەش هاتووە ئەگەر پەرلەمان وەزیرێک بانگهێشت بکات و ئامادەنەبێت، پەرلەمان دەتوانێ بە غیابی بڕیاری لەسەر بدات، تا دەگاتە دوورخستنەوەی لە پۆستەكەی.
دەقی راگەیەندراوی پەرلەمانی کوردستان
سه‌عات 10ی به‌یانیی ئه‌مڕۆ 2018/7/17، په‌رله‌مانی كوردستان به سه‌رۆكایه‌تیی دكتۆر جه‌عفه‌ر ئیبراهیم ئێمینكی، جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانی كوردستان و بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان، دانیشتنی ژماره (8)ی ئاسایی خولی به‌هاره، ساڵی پێنجه‌م له خولی هه‌ڵبژاردنی چواره‌می ئه‌نجامدا.
سه‌ره‌تا جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان، به‌رنامه‌ی كاری دانیشتنه‌كه‌ی خوێنده‌وه كه بریتی بوو له گفتوگۆكردنی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان، كه له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆ ئاماده‌كراوه، به‌پێی بڕیاری ژماره (26)ی ساڵی 2014 و بڕگه‌ی (8) له ماده‌ی (په‌نجاو شه‌شه‌م)ی یاسای هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو و پاڵپشت به ماده‌ی (94)ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مانی كوردستان ژماره (1)ی ساڵی 1992ی هه‌مواركراو.
له‌ده‌سپێكی دانیشتنه‌كه‌دا خاتوو بێگه‌رد دڵشاد تاڵه‌بانی، سكرتێری په‌رله‌مان پوخته‌ی كاره‌كانی دانیشتنی پێشووی په‌رله‌مانی كوردستانی خسته‌روو.
دواتر به‌پێی خاڵی به‌رنامه‌ی كار، كه به‌رده‌وامبوون بوو له‌سه‌ر گفتوگۆكردن و ده‌نگدان له‌سه‌ر ئه‌و مادانه‌ی دیكه‌ی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان كه مابوون، له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا به‌شی نۆیه‌می پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وه‌كه كه تایبه‌تبوو به پرۆسه‌ی گفتوگۆكردن و پهسندكرنی بودجه‌ی گشتی كه له دانیشتنی پێشوودا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه گفتوگۆی له‌سه‌ركرا و هه‌روه‌ها به‌شی سێیه‌می پڕۆژه په‌یڕه‌وه‌كه كه تایبه‌تبوو به شێواز‌و چۆنیه‌تیی هه‌ڵبژاردنی ده‌سته‌ی سه‌رۆكایه‌تی و ئه‌رك و ده‌سه‌ڵاته‌كانی و ئه‌ركی هه‌ریه‌ك له سه‌رۆك و جێگری یه‌كه‌می سه‌رۆك جێگری دووه‌می سه‌رۆكی په‌رله‌مان كه له‌دانیشتنه‌كانی پێشووتردا له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان گفتوگۆ له‌سه‌ر ماده و بڕِگهگانی كرابوون و چه‌ندین پێشنیاز‌و سه‌رنج و تێبینیی له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مان خرابوونه‌ڕوو، دوای سه‌رله‌نوێ داڕِشتنهوهیان له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی پهیڕِهو، له دانیشتنی ئه‌مڕۆدا ماده به‌ماده‌ی به‌شی نۆیه‌می پڕۆژه په‌یڕه‌وه‌كه كه له 12 ماده پێكهاتبوو له‌گه‌ڵ به‌شی سێیه‌می پڕۆژه په‌یڕه‌وه‌كه كه له 11 ماده پێكهاتبوو، دوای خستنه ده‌نگدانیانه‌وه به جیا په‌سندكران.
دوای پشوویه‌ك به‌شی دووه‌می دانیشتنه‌كه له سه‌عات 3ی پاشنیوه‌ڕۆ ده‌ستیپێكرد، به‌شی ده‌یه‌م و دوای داڕشتنه‌وه‌ی له‌لایه‌ن لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یڕه‌و به‌ره‌چاوكردنی سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازی ئه‌ندامانی په‌رله‌مان و لێكدان و لابردنی هه‌ندێ ماده و بڕگه ماده به ماده‌ی به‌شه‌كه به‌جیا خرانه ده‌نگدانه‌وه و په‌سندكران.
سه‌باره‌ت به به‌شی یازده‌یه‌م و دوازده‌یه‌می پڕِۆژهی پهیڕهوهكهش كه تایبه‌ت بوون به دیوانی په‌رله‌مان و نوسینگه‌كان و حوكمه كۆتاییه‌كان، له‌لایه‌ن جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مانه‌وه ده‌رگای گفتوگۆ به‌ڕووی په‌رله‌مانتاران كرایه‌وه بۆ خستنه‌ڕووی تێبینی و سه‌رنج و پێشنیازه‌كانیان له‌سه‌ر ماده و بڕگه‌كانی هه‌ردوو به‌شه‌كه و دوای ته‌واوبوونی گفتوگۆكانی ماده و بڕگه‌كانی هه‌ردوو به‌شه‌كه سه‌رله‌نوێ داڕشتنه‌وه‌یان به‌ره‌چاوكردنی ئه‌و سه‌رنج و تێبینی و پێشنیازانه‌ی كه له‌لایه‌ن ئه‌ندامانی په‌رله‌مانه‌وه خرانه‌ڕوو، خستنه ده‌نگدانیانه‌وه به جیا په‌سندكران. په‌سندكردنی كۆی ماده‌و بڕگه‌كانی پهیڕهوهكهش به‌زۆرینه‌ی ده‌نگی په‌رله‌مانتاران بوو، بڕیاریشه دوای بڵاوبوونه‌وه‌ی له رۆژنامه‌ی فه‌رمیی وه‌قایعی كوردستان كار بهبنهماو بنچینه‌كانی ئه‌م په‌یڕه‌وه بكرێت.
به‌مجۆره جێگری سه‌رۆكی په‌رله‌مان كۆتایی به‌دانیشتنه‌كه هێناو سوپاسی هه‌وڵ و ماندووبوونی لیژنه‌ی كاتی بۆ پێداچوونه‌وه‌ی په‌یره‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان و ئه‌ندامانی په‌رله‌مان كرد‌و پیرۆزبایی له‌گه‌لی كوردستان و په‌رله‌مانیش كرد به‌بۆنه‌ی په‌سندكردنی ئه‌م په‌یڕه‌وه.
دوای چەندین دانیشتن و گفتوگۆکردنێكی چڕوپڕی سه‌رجه‌م ماده و بڕگه‌كانی پڕۆژه‌ی په‌یڕه‌وی ناوخۆی په‌رله‌مان، ئەمڕۆ پەرلەمانی کوردستان بە زۆرینەی دەنگی پەرلەمانتاران پەیڕەوی ناوخۆی پەرلەمانی پەسەند کرد.
بە پێی پەیڕەوه نوێیه‌كه، سەرۆکی پەرلەمان دوو جێگری دەبێت و یەکێک لە جێگرەکانیشی ده‌بێت ژن بێت.
هه‌ر به‌پێی په‌یڕه‌وه نوێیه‌كه، هه‌ر حزب و قه‌واره‌یه‌كی سیاسی به‌شداری له هه‌ڵبژاردنی په‌رله‌مانی كوردستان بكات و خاوه‌ن به‌رنامه‌ی دیاریكراوی خۆی بێت و كورسیی په‌رله‌مانی به‌ده‌ستبێنێت مافی بوون به فراكسیۆنی هه‌یه، هاوكات هەر پەرلەمانتارێك لە پەیڕەو و پرۆگرامی فراكسیۆنەكەی لابدات یاخود جیابێتەوە، ئه‌وا فراكسیۆنەكەی بۆی هەیە دووری بخاتەوە و كەسێكی دیكه لە شوێنی ئه‌و دیاریبكات.