جارێکی دیکە فەیسبووک لە هەرێم ڕادەگیرێت

وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم ئاشکرایکرد رێنماییان داوەتە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت كە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان رابگرن.


ئومێد محەمەد وتەبێژی وەزارەتی گواستنەوەو گەیاندنی هەرێم ئاشکرایکرد بە خەندان-ی راگەیاند، بەردەوام لەگەڵ حكومەتی عێراق لە پەیوەندیدان و سەرجەم كۆمپانیاكانی ئینتەرنێتیان ئاگاداركردووەتەوە كە تۆڕە كۆمەڵایەتییەكان رابگرن، تا ئێستاش بڕیارێكی فەرمی نییە بۆ كاركردنەوەیان.

ڕاشیگەیاند، ئەوان رێنماییان داوەتە كۆمپانیاكانی ئینتەرنێت كە تۆڕەكۆمەڵایەتییەكان رابگرن.

ئەمەش بۆ جاری دووەمە لەم مانگەدا کە سانسۆر بخرێتە سەر تۆڕەکۆمەڵایەتییەکان لە هەرێمی کوردستان.



AM:11:27:19/07/2018